به‌غدا: هه‌وڵێكی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سوریاوه بۆ عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
" داعش هه‌وڵیداوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو خاكی عێراق بگوازنه‌وه"
K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی بڵاویانكرده‌وه، تیرۆریستانی داعش هه‌وڵیانداوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو خاكی عێراق بگوازنه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، سه‌ر به هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵێكی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان له سوریاوه بۆ عێراقیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
روونیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به له‌شكری پێنجی سوپای عێراقی توانیان رێگری بكه‌ن له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سووریاوه بۆ ناو عێراق، كه پێكهاتبوون له (18) كیسی (500) كیلۆگرامی، كه له جۆره‌ها ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی (TNT) كه گوڕی ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ی زۆر به‌هێزن.
ئاماژه‌یپێكرد، سوپای عێراقی به پشتبه‌ستن به زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی، له رێگه‌ی چالاكییه‌كه‌وه رێگری كردووه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه، كه له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه بینراون به چه‌ند بارهه‌ڵگرێكه‌وه چه‌ك بۆ ناو عێراق ده‌گوازنه‌وه.
سه‌رچاوه: واع