چالاكوانێكی سیاسی: میلیشیا چه‌كداره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق
"مه‌ترسی له‌باره‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا هه‌یه"
K24 – هەولێر:
له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو، بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، عێراقییه‌كان به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌چن، به‌و هیوایه‌ی كه بتوانن به‌ره‌نگاری گرفت و قه‌یرانه‌كان ببنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌میر ئه‌لوه‌زان، چالاكوانی سیاسی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چه‌كیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌بینین، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له‌ژێر سێبه‌ری چه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت.
راشیگه‌یاند، گروپه میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق، خاوه‌نی هێزێكی زۆرن، چ له باره‌ی چه‌ك، یاخوود دارایی، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ببنه ههژموونێكی دیكه‌ی سیاسی له عێراقی دوای 10ـی تشرینی یه‌كه‌م.
مسته‌فا سۆفی، شرۆڤه‌كاری سیاسی روونیكرده‌وه، میلیشیا چه‌كداره‌كان، ده‌یانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی سیاسی له عێراق بكه‌ن، چیتر نایه‌نه‌وێت له رێگه‌ی نێوه‌ندگیرییه‌كانه‌وه بوونیان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌گۆڕێن.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه خاوه‌نی ده‌نگی ناڕاسته‌وخۆن له ناو په‌رله‌مانی عێراقی، ئه‌مجاره خۆیان راسته‌وخۆ ده‌چنه نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، كه وا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دام و ده‌زگا گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، كه ئه‌و میلیشیایانه كاری بۆ ده‌كه‌ن.
مونته‌زه‌ڕ كه‌عبی، چالاكوانی سیاسی عێراق، رایگه‌یاند، له زۆربه‌ی وڵات‌دا، كاندیدی میلیشیاكان ئازادانه هاتوونه‌ته مه‌یدان، بڵاوكراوه و رێكلامی كاندیدانی دیكه له شه‌قامه‌كان ده‌دڕێنن.
سه‌لیم دیفاعی، چالاكوانی سیاسی ئاماژه‌یپێكرد، كاندیدانی میلیشیا چه‌كداره‌كان زۆر ئازادانه بانگه‌شه‌ی خۆیان له ته‌واوی شاره گه‌وره‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆیه ئاماده‌ییان له داهاتوودا له‌ناو په‌رله‌مان زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت.
موڕته‌زا عۆده، شڕۆڤه‌كاری سیاسی گوتی: مه‌ترسی له‌باره‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا هه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی هه‌بوونی میلیشیا چه‌كداره‌كانه له نێو بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره