گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی: واشنتن ناتوانێت رووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه
"تاڵیبان به چڕی رووبه‌ڕووی داعش له خوراسان بووه‌ته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئهنشال فۆهرا، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكایی، له چوارچێوه‌ی گوتارێكی له گۆڤاری (فۆڕن پۆلیسی) ئاماژه‌یپێكردووه، ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا ئاماده نییه رووبه‌رووی داعشی خوراسان ببێته‌وه.
ئهنشال فۆهرا نووسیوێتی، چه‌كدارانی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی ئه‌فغانستیان كردووه، به‌و ئاڕاسته‌ی كه چیدیكه نه‌یه‌ڵن خوێن تێیدا بڕژێت، به‌ڵام داعش له خوراسان ده‌ستیكردووه به دروستكردنی ئاشووب، كه تا ئێستا 12 هێرشی تیرۆریستیان له كابول ئه‌نجامداوه، ده‌ره‌نجام بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و ناوچه‌كه و جیهان به گشتی.
راشیگه‌یاند، پسپۆڕانی بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له خۆیان ده‌پرسن، چۆن داعش له خۆراسان كۆتایی پێبهێنرێت، بێ ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری له پاكستان و ئه‌فغانستان بكرێت، كه گومان ده‌كرێت تاڵیبان به ئه‌نقه‌ست داعش به‌كار بهێنێت.
روونیكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك پرسیاری لۆجستی هه‌ن، له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه واشنتن دوای كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان، چۆن ده‌توانێت رووبه‌ڕووی داعش له خوراسان بێته‌وه، كه بێگومان پێویستی به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی جێگیر هه‌یه تا ئه‌و كاره بكات، یاخوود ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی هه‌واڵگری بۆ كۆكرنه‌وه‌ی زانیاری و گوێگرتن له گفتوگۆكانیان، دروست بكات.
نووسه‌ر ئاماژه‌یپێكرد، پاكستان دڵخۆش ده‌بێت كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاڵیبان و چین، هه‌یه‌تی، به‌رامبه‌ر بایدن ئاسایی ببنه‌وه و هاوسه‌نگییه‌ك له‌مباریه‌وه دروست بكات، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ره‌نگه تاجیكستان و ئۆزبه‌كستان رێگه بده‌ن بنكه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له وڵاتهكهنیان دابنێن.
روونیكرده‌وه، بۆچوونێك هه‌یه له باره‌ی پڕچه‌ككردنی ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا و هاوكاری كردنی واشنتن له رووی هه‌واڵگرییه‌وه، كه پێكهاتوون له كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه دیاره‌كان، وه‌ك حامید كارازی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته.
دواجار گووتی: زه‌بیحوڵڵا موجاهیدی گوته‌بێژی چه‌كدارانی تاڵیبان ئاماژه‌یپێكردووه، داعش هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه به گشتی، چونكه كه‌س پشتگیریان ناكات، هه‌روه‌ها تاڵیبان به چڕی رووبه‌ڕووی داعش له خوراسان بووه‌ته‌وه، ئه‌مه پێویستی به‌كات هه‌یه تا كۆتایی به‌و گرووپه بهێنرێت.