ھیلاری كلینتۆن ھەڕەشە لە ئێران دەكات
ئەگەر ئێران بیەوێت ھەوڵ بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوكی بدا، ئەمریكا ھێرشی سەربازی دەكاتە سەر.
K24 – ههولێر:
ھیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دوێنێ ھەڕەشەی لە ئێران كرد و گوتی: ئەگەر ئێران بیەوێت ھەوڵ بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوكی بدا، ئەمریكا ھێرشی سەربازی دەكاتە سەر.
كهناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، كلینتۆن وتوشیەتی ئۆباما شێوازێكی جیاوازی گرتە بەر و منیش سەرۆكی تیمی سەپاندنی گەمارۆی سەخت بەسەر ئێراندا بووم. ئێستاش دەبێ خاڵەكانی رێككەوتن وەك خۆی جێبەجێبكرێن و ئەگەر دەركەوێت ئێران لە ھەوڵی گەیشتن بە چەكی ناوكی دایە, ئەمریكا دەبێت ھێرشی سەربازی بكات.
دوای رێككەوتنی ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يهك لەسەر پرسی چەكی ناووكی، ئێران بەشێك لە چالاكیيەكانی لەبەردەم كۆمەڵگهی نێودەوڵەتی راگرت.