له عێراق ژماره‌ی ئۆتۆمبێل كێبڕكێ له‌گه‌ڵ دانیشتوان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له ساڵی 2020دا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل.
به گوێره‌ی راپۆرتی ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری و ئامار، كۆی گشتی ئۆتۆمبێلی كه‌رتی تایبه‌ت گه‌یشتووه‌ته 7 ملیۆن و 26 هه‌زار و 106 ئۆتۆمبێل، كه تا كۆتایی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل به‌راورد به ساڵی پێشووتر، به رێژه‌ی %2 زیاد بووه، به‌و پێیه‌ی له 2019دا 6 ملیۆن و 888 هه‌زار و 201 ئۆتۆمبێل بووه.
به گوێره‌ی خه‌ملاندنه‌كان له 2020دا له هه‌ر 1000 كه‌سێكدا، 175 كه‌سیان ئۆتۆمبێلیان به‌ركه‌وتووه.