نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌كی لە ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه‌ پێگه‌یشت

ماكرۆن: بە دیدارم لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانى و خانەوادەى شەهید هوجام سورچى لە هەولێر، خوازیار بووم ئەو وەفادارى و دۆستایەتییە بەرز رابگرم

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا

K24- هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ ئۆلیڤی دیكۆتینی، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، "شه‌ره‌فمه‌ند و خۆشحاڵم كه‌ به‌ناوی فه‌ره‌نسا و به‌ ناوی خۆمه‌وه‌ سوپاسگوزاریتان پێشكه‌ش بكه‌م، بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی له‌ هه‌ولێر له‌منتان كرد. وه‌ك چۆن له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی پێشترماندا له‌ به‌غدا و پاریس، به‌ڵێنی سه‌ردانی هه‌ولێرم به‌ ئێوه‌ دابوو".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ماكرۆن دووپاتیكرده‌وه‌، "فەرەنسا و هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکى دێرین و بێهاوتایان هەیە کە دەبێت لە ئاستێکى بەرزدا رایبگرین. ئەم گیانى دۆستایەتى و متمانە و وەفادارییە لە کۆبوونەوەکەماندا رەنگدانەوەى لەسەر دەوڵەمەندیى گۆڕینەوەى بیروبۆچوونەکانمان هەبوو، هەروەها بە دیدارم لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانى و خانەوادەى شەهید هوجام سورچى لە هەولێر، خوازیار بووم ئەو وەفادارى و دۆستایەتییە بەرز رابگرم".

هاوكات ماكرۆن جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، "دڵنیام هەرێمى کوردستان سوودمەند دەبێت لەو پێشکەوتنانەى لە کۆنفرانسى بەغدا بۆ هەماهەنگى و هاوبەشى بەدەست هاتوون، دڵنیاش بن فەرەنسا لە دژى تیرۆر، هەروەها بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیى ئابووری و کۆمەڵایەتى، لە پابەندیى خۆى لەگەڵ ئێوەدا، بەردەوام دەبێت".

له‌ كۆتایی نامه‌كه‌شیدا نووسیویه‌تی: "بە نوێکردنەوەى وەفادارترین هیوام بە سەرکەوتنتان، تکایە بفەرموون بۆ قبووڵکردنى رێزى بێکۆتاییم".

نێچیرڤان بارنی و كونسۆڵی فه‌ره‌نسا
نێچیرڤان بارزانی و كونسۆڵی فه‌ره‌نسا
نێچیرڤان بارزانی له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی ماكرۆن
نێچیرڤان بارزانی له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی ماكرۆن

H.B