نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌كی لە ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه پێگه‌یشت
ماكرۆن: بە دیدارم لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانى و خانەوادەى شەهید هوجام سورچى لە هەولێر، خوازیار بووم ئەو وەفادارى و دۆستایەتییە بەرز رابگرم
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئۆلیڤی دیكۆتینی، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، "شه‌ره‌فمه‌ند و خۆشحاڵم كه به‌ناوی فه‌ره‌نسا و به ناوی خۆمه‌وه سوپاسگوزاریتان پێشكه‌ش بكه‌م، بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له هه‌ولێر له‌منتان كرد. وه‌ك چۆن له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی پێشترماندا له به‌غدا و پاریس، به‌ڵێنی سه‌ردانی هه‌ولێرم به ئێوه دابوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ماكرۆن دووپاتیكرده‌وه، "فەرەنسا و هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکى دێرین و بێهاوتایان هەیە کە دەبێت لە ئاستێکى بەرزدا رایبگرین. ئەم گیانى دۆستایەتى و متمانە و وەفادارییە لە کۆبوونەوەکەماندا رەنگدانەوەى لەسەر دەوڵەمەندیى گۆڕینەوەى بیروبۆچوونەکانمان هەبوو، هەروەها بە دیدارم لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانى و خانەوادەى شەهید هوجام سورچى لە هەولێر، خوازیار بووم ئەو وەفادارى و دۆستایەتییە بەرز رابگرم".
هاوكات ماكرۆن جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "دڵنیام هەرێمى کوردستان سوودمەند دەبێت لەو پێشکەوتنانەى لە کۆنفرانسى بەغدا بۆ هەماهەنگى و هاوبەشى بەدەست هاتوون، دڵنیاش بن فەرەنسا لە دژى تیرۆر، هەروەها بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیى ئابووری و کۆمەڵایەتى، لە پابەندیى خۆى لەگەڵ ئێوەدا، بەردەوام دەبێت".
له كۆتایی نامه‌كه‌شیدا نووسیویه‌تی: "بە نوێکردنەوەى وەفادارترین هیوام بە سەرکەوتنتان، تکایە بفەرموون بۆ قبووڵکردنى رێزى بێکۆتاییم".
H.B