ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا: بوونی په‌كه‌كه له شنگال مه‌ترسیداره
"په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه"
K24- هه‌ولێر:
له‌لیال ئه‌لبه‌یاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماژه‌یپێكرد، بوونی په‌كه‌كه له شنگال، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و توركیا دروست ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له جیهان ده‌ناسرێت، بوونی ئه‌وان له شنگال كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و توركیا.
راشیگه‌یاند، پێویسته سنورێك بۆ كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه دابنرێت و له شنگال ده‌ربكرێن.
روونیكرده‌وه، بوونی په‌كه‌كه رێگه بۆ توركیا خۆش ده‌كات هێرش بكاته سه‌ر خاكی عێراق.
په‌كه‌كه دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، ژماریه‌ك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كرد و تا ئێستاش چۆڵی ناكه‌ن.
هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی په‌كه‌كه‌یان به‌تیرۆیست ناساندووه، به‌وه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه دژی خواستی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كار ده‌كه‌ن.
پێشتریش رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له (1-10-2020) بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال ئیمزا كراوه، كه به‌شێك له‌و میلیشیا و چه‌كدارانه‌ی هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه و به‌شێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، رێگری له جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
رێكه‌وتنی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال:
له پێناو دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شنگال وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و رێكخستنی چوارچێوه‌ی ئیداری و ئه‌منی له‌و قه‌زایه، حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و بونیادنانه‌وه،
له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن:
میحوه‌ری ئیداری:
ده‌ستنیشانكردنی قایمقامێكی نوێ بۆ قه‌زاكه، كه تایبه‌تمه‌ندی بێلایه‌نی، پیشه‌یی و ده‌ستپاكی تێدا بێت و به‌گوێره‌ی میكانیزمه ده‌ستووری و یاساییه‌كان كه‌سێكی په‌سه‌ند بێت.
دوای ناساندنی قایمقامی نوێ، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێكهێنراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێگه ئیدارییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به له به‌رچاوگرتنی بنه‌ما پیشه‌یی، ده‌ستپاكی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌زاكه.
میحوه‌ری ئه‌منی:
پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ناوخۆی سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ته‌واوی پێكهاته و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی سنووری قه‌زای شنگال.
به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه له رێگه‌ی دامه‌زراندنی (2500) كه‌س له‌سه‌ر میلاكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی شنگال، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كه له كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كۆتاییهێنان به بوونی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "pkk" له قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها نابێت نه په‌كه‌كه و نه گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه هیچ رۆڵێكیان له ناوچه‌كه هه‌بێت.
میحوه‌ری دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه:
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاسته‌كه‌ی و ورده‌كاری ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی له میحوه‌ره ئیداری و ئه‌منییه‌كاندا هاتووه، لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لادا پێكهێنرا، بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه.
ك.ب