سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

واشنتن بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێم دەڕوانێت.. ئه‌مه‌ریكا له‌ پشتیوانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی جێنیفەر گاڤیتۆ، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.

یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و تایبەتی هەرێمی کوردستان دا، کە ئەمەریکا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێم دەڕوانێت و سەردانەکەشی بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی ئەمەریکایە لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمەریکای لە هەرێم کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری خستەڕوو  .

هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دایەلۆگی ستراتیجی عێراق و ئەمەریکا و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

دیداری مه‌سرور بارزانی و شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
دیداری مه‌سرور بارزانی و شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
دیداری مه‌سرور بارزانی و شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
دیداری مه‌سرور بارزانی و شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

H.B

Fly Erbil Advertisment