سوپای عێراق ده‌خرێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
"به‌شێك له ئه‌ركی پارێزگاریكردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان خراوه‌ته ئه‌ستۆی سوپا"
K24- هه‌ولێر:
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، جه‌ختیكرده‌وه، رێككاره‌كانی پێویست بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌گیرێته‌به‌ر و سوپاش ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
غه‌لای رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌خت له پاراستنی گیان و ته‌ندروستی هاووڵاتیانی عێراقی ده‌كاته‌وه، كه رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی وه‌ك ( به‌ستنی ماسك و رشاندنی بنكه‌كانی ده‌نگدان به مادده‌ی دژه كۆرۆنا) له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ده‌گیرێته به‌ر.
روونیكرده‌وه، ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ داده‌خرێن.
غالب عه‌تیه، گوته‌بێژی لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق رایگه‌یاند، لێژنه‌ی ناوبراو فه‌رمانی به لێژنه لاوه‌كییه‌كانی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق كردووه، سنووره‌كانی ئاسمانی، وشكانی و ئاوی دابخه‌ن، وێڕای هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش، كه بڕیاره رابگیرێن.
راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره له (9)ـی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی سنووره‌كان داده‌خرێن.
روونیكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوون و پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه، جیا له‌وه‌ش جووڵه‌ی ماتۆڕسكیلیش قه‌ده‌غه كراوه و ته‌واوی ئاسانكارییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران دابین كراوه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێك كه له لایه‌ن سوپاسالاری عێراقه‌وه ده‌رچووه، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ هه‌موو جۆره مۆڵه‌تێكی سه‌ربازی راگیرا و هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای عێراق كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، كه بڕیاره له (10تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت و به‌شێك له ئه‌ركی پارێزگاریكردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان خراوه‌ته ئه‌ستۆی سوپا.
وا بڕیاره، (23) ملیۆن و (986) هه‌زار و (741) كه‌س له عێراق روو له (8273) بنكه و له كۆی (55041) وێستگه و (83) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.