سەدر: دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرمەدەن

"عێراق بۆ عێڕاقییەکانە"

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر - ئەرشیف
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر - ئەرشیف

K24 - هەولێر

موقتەدا سەدر، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدەن.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوای لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە کردووە، لەرێگەی ترس و تۆقاندنەوە دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدەن، ئەگەرنا لە داهاتوودا عێراقییەکانیش دەست دەخەنە کاروباری ئەو وڵاتانە، تویتەکەشی بە عێراق بۆ عێڕاقییەکانە کۆتایی پێهێناوە.

پێشتر سەدر رایگەیاندبوو، ئەوان لە هەڵبژاردنی داهاتوو زۆرینەی کورسییەکان مسۆگەر دەکەن و سەرۆک وەزیرانی داهاتووش لە سەدرییەکان دەبێت.

تویتەکەی موقتەدا سەدر
تویتەکەی موقتەدا سەدر