یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه‌

ئامانج له‌ ده‌ستنیشانكردنی رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان چییه‌؟

به‌ساڵاچووان پێویستیان به‌ خزمه‌تكردن و چاودێری هه‌یه‌
به‌ساڵاچووان پێویستیان به‌ خزمه‌تكردن و چاودێری هه‌یه‌

K24 – هه‌ولێر:

یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ وه‌ك رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان ده‌ستنیشان كراوه‌.

له‌ (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1990) نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان ده‌ستنیشان بكرێت.

به‌ساڵاچووان پێویستیان به‌ چاودێری و خزمه‌تی زیاتره‌
به‌ساڵاچووان پێویستیان به‌ چاودێری و خزمه‌تی زیاتره‌

ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و رۆژه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ بایه‌خی زیاتر به‌ ژیان و گوزه‌رانی به‌ساڵاچووان بدرێت و رێز له‌ كۆشش و به‌رهه‌می به‌ساڵاچووان بگیرێت.

به‌ گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ 2012دا زیاتر له‌ 600 ملیۆن هاووڵاتی به‌ساڵاچوو له‌ جیهاندا هه‌بوون و پێشبینی ده‌كرێت دوای 50 ساڵ، ژماره‌ی به‌ساڵاچووان بگاته‌ یه‌ك ملیار هاووڵاتی.

به‌ساڵاچووان چاویان له‌ نه‌وه‌كانیانه‌ ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژ بكه‌ن و رێزی كۆشش و ماندووبوونیان له‌ ژیان بگرن
به‌ساڵاچووان چاویان له‌ نه‌وه‌كانیانه‌ ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژ بكه‌ن و رێزی كۆشش و ماندووبوونیان له‌ ژیان بگرن

ئامانج له‌ ده‌ستنیشانكردنی رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان:

* بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری له‌ باره‌ی چۆنێتی چاودێریكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و كێشه‌ی به‌ساڵاچووان.

* به‌هێزكردن و زیادكردنی خزمه‌تگوزاری و پارێزگاری له‌ ته‌ندرووستی به‌ساڵاچووان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.

* راهێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بواری خزمه‌تكردنی به‌ساڵاچووان كار ده‌كه‌ن.

* دابینكردنی شوێنی خزمه‌تكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ساڵاچووان.

* په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان و خێزانه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی به‌ساڵاچووان و دابینكردنی كه‌شێكی ته‌ندرووست بۆیان.

كه‌شێكی ته‌ندرووست و شوێنی مانه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری مرۆیی و ته‌ندرووستی و چاودێری به‌رده‌وام مافی به‌ساڵاچووانه‌
كه‌شێكی ته‌ندرووست و شوێنی مانه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری مرۆیی و ته‌ندرووستی و چاودێری به‌رده‌وام مافی به‌ساڵاچووانه‌