دووه‌م تۆمه‌تباری رووداوی گه‌ڕه‌كی بێترمه‌ی شه‌قڵاوه ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ورده‌كاری بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری دووه‌می رووداوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له گه‌ڕه‌كی بێترمه‌ی شه‌قڵاوه‌ی راگه‌یاند.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راسپارده‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، هێزه‌كانیان توانییان تۆمه‌تباری دووه‌می رووداوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له گه‌ڕه‌كی بێترمه‌ی شاری شه‌قڵاوه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له‌و رووداوه‌دا دوو پۆلیس بریندار ببوون.
شه‌وی رابردووش رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسیی هه‌ولێر، سه‌دانی هه‌ردوو پۆلیسه برینداره‌كه‌ی كرد و به‌ڵێنیشیدا، تۆمه‌تباران به سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌ندرێن و ناتوانن نه له ده‌ست یاسا و نه‌له ده‌ست پۆلیس رابكه‌ن.
به‌ر له دوو شه‌و، دوای گه‌یشتنی زانیاری به هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر حاڵه‌تێكی له‌یاسابه‌ده‌ر له گه‌ڕه‌كی بێترمه‌ی شاری شه‌قڵاوه، هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنه‌كه، به‌ڵام تۆمه‌تباران به‌چه‌ك رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له‌ئه‌نجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.
H.B