گۆڕان: شەرمەزاری ئەوەیە جگە لە زاواکەت متمانەت بە کەسی دیکە نەبێ
وه‌ڵامێكی توند له گۆڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵ
K24 - هه‌ولێر:
ژووری رۆژنامه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ڵامێكی توندی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتێکی ئیسلامی (ھەڵوەریو لە بزوتنەوەی ئیسلامی)، لەبری باسی کێشەکانی خۆیان بكات پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و "حزبه هه‌ڵوه‌ریوه" به ئه‌مری واقیع و "لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسیی خۆیان" کراونەته ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ناوی رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەكه بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "شەرمەزاری ئەوەیە؛ بۆ رازیکردنی خەڵک واز لە ناوی ئاینەکەت بێنی! شەرمەزاری ئەوەیە؛ لەناو ھێزەکەی خۆت، جگە لە زاواکەت متمانەت بە کەسی دیکە نەبێ، بۆ پەرلەمانی کوردستان ھەر ئەو ئەندام بێ! بۆ پۆستی وەزیری کابینەی ھەشتەم ھەر ئەو! بۆ پەرلەمانی عێراق ھەر ئەو کاندید بکەی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "کەواتە ئەوە «ئیمان» نیە کە نوێنەرەکانتان پەیوەست دەکا و ھەڵناوەرێن، بەڵکو ئەوە پەیوندی خزمایەتی و حساب نەکردنە بۆ توانای مرۆیی ھەمو ئەوانەی دیکە کە لەدەورتان کۆبونەوە".