مه‌سرور بارزانی: پێویستە زانایانی ئایینی رۆڵی خۆیان لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی بگێڕن

د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د کۆمەڵێك پێشنیاز ده‌داته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کرد لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .

سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە پێویستە زانایانی ئایینی، ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان، لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕن.

لە دیدارەکەدا د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد، کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە خستەڕوو.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د