بەهۆی هەڵواسینی پۆستەری "شاخەوان عەبدوڵڵا" دوکانی هاووڵاتییەك سووتێندرا
شاخەوان عەبدوڵڵا: دەستبردن بۆ ماڵی هاووڵاتیان و سووتاندن جێگەی قه‌بووڵکردن نییە
K24- هه‌ولێر:
بەهۆی هەڵواسینی وێنە و پۆستەری کاندیدێکی پارتی لە کەرکووک، دوکانی هاووڵاتییەکی کورد سوتێنرا، کاندیدەکەی پارتیش لەگەڵ ئەوەی بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی بە هاووڵاتییەکە دا، بەڵێنی ئەوەشیدا ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە رووبەڕووی سزا بکرێنەوە.
دوکانەکەی لەدرەنگانی شەودا سووتێنرا، گۆران لایەنگری پارتییە و دوو رۆژ لەمەوبەر پۆستەرێکی گەورەی شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی لە کەرکووک لەپێش دوکانەکەی هەڵواسیوە، هۆکاری سوتاندنی دوکانەکەشی بۆ هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری كاندێكی پارتی دەگەڕێنێتەوە.
گۆران گلی-ی دوکاندار گوتی: "كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه، هه‌موو كێشه‌ی من هه‌ڵواسینی ئه‌و وێنه‌یه، نه‌ك هه‌ر دووكانه‌كه‌م، هه‌ر پێنج كوڕه‌كه‌شم له‌سه‌ر دانابێت، هه‌رگیز واز له‌و رێبازه ناهێنم".
کاندیدەکەی پارتی شوێنی رووداوەکەی بەسەرکردەوە و دڵنیایی بەخاوەن دوکانەکە دا، کە قەرەبووی زیانەکەی بۆ دەکاتەوە و پەیامێکیشی بۆ ئەوانە هەیەو کە لەپشت ئەم کارەوەن.
شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی لە کەرکووک گوتی: "پێشتر له دراندنی وێنه پۆسته‌ره‌كانمان خۆش بووین، به‌ڵام ده‌ستبردن بۆ سه‌ر و ماڵی كادیر و لایه‌نگرانی پارتی قه‌بووڵ ناكه‌ین، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه، هه‌ر شوێنێك بێت، لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
کادیر و لایەنگرانی پارتیش سه‌ركۆنه‌ی رووداوەکە دەکەن و دەڵێن ئەم کردەوانە ساردمان ناکەنەوە.
پێشتریش پۆستەری کاندیدانی پارتی لە کەرکووک دڕێنراون، بەڵام سوتاندنی دوکان پێشهاتێکی تازەیە و لەسەرئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتە لە سەرەتای بانگەشەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
د.ی