ھۆشیار زێباری: فه‌لوجه "گوێزێكە بە ئاسانی ناشكێت"
وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى عێراق هۆشيار زێبارى رايگه‌ياند، گرتنه‌وه‌ى فه‌لوجه هه‌روا ئاسان نييه و فه‌لوجه پاروويه‌كى نه‌رم نييه هێزه ئه‌منييه‌كان بتوانن به‌و زووييه رزگارى بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى عێراق هۆشيار زێبارى رايگه‌ياند، گرتنه‌وه‌ى فه‌لوجه هه‌روا ئاسان نييه و فه‌لوجه پاروويه‌كى نه‌رم نييه هێزه ئه‌منييه‌كان بتوانن به‌و زووييه رزگارى بكه‌ن.
زێبارى له لێدوانێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى رۆيته‌رز رايگه‌ياند، داعش خەڵكی فەلوجەی وەك بارمەت و قەڵغانى مرۆيى هێشتووه‌تەوە و بەكاريانده‌هێنێت. ئەمەش وەك خۆی باس لێوە كرد، "گوێزێكە بە ئاسانی ناشكێت"، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەستەمی جەنگەكە.
هۆشیار زێباری لە درێژەی لێدوانه‌كه‌يدا، ئاماژەى به‌وه‌شكردووه، ھۆكارەكانی سەرەوە و ھۆكاری ديكه‌ش رێگرن لەوەی كاتێكی دیاریكراو بۆ گرتنەوەی فەلوجە دیاریبكرێت.
ھەروەھا، هۆشیار زێباری ئەوەشی راگەیاندووە، كە سەرەڕای ھەندێ پێشڤەچوون و ھاریكاری ھێزە ئاسمانییەكانی ھاوپەیمانان، ھێزەكان ناتوانن بە ئاسانی بچنە ناوەڕاستی شاری فەلوجە.