له بارهى سوورياوه ئهنجوومهنى ئاسايشى نێودهوڵهتى كۆدهبێتهوه
چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ھەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوەبەرێت.
K24 – ههولێر:
چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ھەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوەبەرێت.
به گوێرهى زانيارى كارنامهى كۆبوونهوهكه، بڕياره ئهو كۆبوونهوهيه تهرخانبكرێت بۆ باسکردنی رەوشی ئێستای سووریا و کۆتاییھێنان بە شەڕ و پێكدادانهكان لەو وڵاتە و چۆنییهتی گهیاندنی کۆمەک و ھاوکاریی بۆ ئەو سووریانەی زیاتر لە ساڵێکە بههۆی گهمارۆكانی سووپای وڵاتهكهیان، ھیچ ھاوکارییەکی مرۆییان بەدەست نەگەیشتووە.
مانگی رابردوو گرووپی ھاریکاری سووریا رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە یەکی حوزەیرانەوە، کۆمەک و ھاوکاریی بگهیهننە دەستی ئەو خهڵكانهی بههۆی شهڕهو گیریان خواردووە و سوپای سووریاش گهمارۆی داون.
سەرەڕای ئەوەی چەند رۆژێکە ھاوکاریی گەیشتوونەتە ژمارەیەک لە ناوچەکانی سووریا، بەڵام ھاوکارییەکان کەمن و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشیدا، چۆنییهتی گهیاندنی کۆمەک باس بکەن و باس لە خێراکردنی پڕۆسەكهش بکەن.
چەند رۆژێکیش لەمەوپێش بەرپرسی کۆمسیۆنی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ستیڤن ئۆبرایان، بە ئەنجوومەنی ئاسایشی راگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان ھەموو ھەوڵێکی خۆی داوە بۆ ناردنی کۆمەک و ھاوکاری بۆ خەڵکانی لێقەوماوی سووریا، بەڵام حكوومهتی ئهو وڵاته، رێگری له گهیاندنی هاوكارییهكان دەکات.