سه‌ردار عومه‌ر ئاغای سوورچی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی كاندیدانی پارتی ده‌كه‌ین
داوا له پارتی ده‌كات، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌رگا به‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌دا دابخات، كه كاری خراپه‌كاری ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سه‌ردار عومه‌ر ئاغای سوورچی، كه پێشتر له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا پاڵپشتی خۆی و كه‌سوكاره‌كانی بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند و گوتی: لهمهودهوا ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی پارتی.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سه‌ردار عومه‌ر ئاغای سوورچی له گوندی سه‌رچیای سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان له‌باره‌ی هۆكار و پاڵنه‌ری ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ پشتیوانیكردن له كاندیدانی پارتی دووپاتیكرده‌وه، ماوه‌ی 12 ساڵ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك گۆڕانكاری له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه روویدا و "ناپاكیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد"، بڕیاری كشانه‌وه‌مان دا، هۆزهكهشمان به‌رده‌وام هاوكاری بووینه.
هه‌روه‌ها گوتی: "تیمی گۆڕان له‌ناو حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی ده‌نگه‌كانمانه‌وه به‌شداریی له حكومه‌ت كرد، پێشتریش كاتێك هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد، به‌هۆی په‌رته‌وازه‌یی ناوماڵی یه‌كێتی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌مان كاڵ بووه‌وه، بۆیه پێمان باش بوو، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپه‌یمانێتی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی عهشیرهتهكهشمان پارێزراو بێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "پاڵپشتیكردنیان له كاندیدانی پارتی هاوكێشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت و ئه‌مجاره پارتی له دۆخێكی باشتردا ده‌بێت"، ئاشكراشیكرد، "به‌لایه‌نی كه‌م خۆی و 800 كه‌سی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "جگه له‌وانه‌ش، به رێژه‌ی نزیكه‌ی 40%ی گه‌نجانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ون و ده‌نگیان بۆ كاندیدانی پارتییه".