سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید دەکات
دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید کرد کە پێکهاتبوو لە هاکان سڤنلینگ و یاسمین بۆسیۆ.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا.
ڕەوشی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و زەمینەخۆشکردن، بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.