هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاند
"لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاى هەولێر کۆبوونه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاند و جه‌ختی له پاكی و ئازادی ده‌نگدان كرده‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و رێکارەکان لە رۆژی هەڵبژاردن، لەدیوانى پارێزگادا، بەئامادەبوونى بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و بەرپرسى ئەمنى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاى هەولێر کۆبوونه‌وه.
راشیگه‌یاند، لە پێناو رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ ڕۆژى بەڕێوەچوونی پڕۆسەى دەنگدان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، پابەند ده‌بن بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى لێژنەى باڵاى ئەمنى هەرێمى کوردستان.
جه‌ختكرایه‌وه، لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى ئەمنى بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.