لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ: له كڵێسه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر نزیكه‌ی 3000 منداڵ
لیژنه‌كه 17 مانگ كاریان له‌سه‌ر گهواهیدانهكان كردووه و 6500 گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان ئه‌نجامداوه و 250 دانیشتنی درێژ و چاوپێكهوتنیشیان كردووه

K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی پیاوانی ئاینی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 3000 پیاوی ئاینی كڵێساكان له تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان تێوه‌گلاون.
ئه‌نجامی به‌رایی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاندێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ریخستووه، له نێوان 2900 تا 3200 پیاوی ئاینی كڵێساكان تێوه‌گلاون له تاوانی سێكسی دژی منداڵان.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له ماوه‌ی 70 ساڵی رابردوودا كڵێسه‌ی كاسۆلیكی له فه‌ره‌نسا هه‌زاران تاوانی سێكسیان له دژی منداڵان تێدا كراوه.

بڕیاره راپۆرته‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه بڵاوبێته‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ماوه‌یه‌كی زۆره رایگشتی فه‌ره‌نسا چاوه‌ڕێی ئه‌و راپۆرته ده‌كات.
راپۆرته‌كه دوای دوو ساڵ و نیو له كاری به‌رده‌وام ئاماده كراوه. لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ، كه شاره‌زان له پرسی تاوانه سێكسییه‌كان بۆ سه‌ر منداڵان ئاماده‌یان كردووه.
راپۆرته‌كه له 1950ه‌وه تا ئێستا و ماوه‌ی 70 ساڵی ده‌ستنیشان كردووه بۆ به‌دواداچوون. "جان مارك سوفیه" سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه و راپۆرته‌كه 2500 لاپه‌ڕه‌یه و هاوپێچێكیشی هه‌یه.

راپۆرته‌كه راده‌ستی كۆنگره‌ی ئهسقۆفهكانی فه‌ره‌نسا و كۆنگره‌ی راهیبه‌كان ده‌كرێت، پاشان له كۆنفرانسێكی میدیاییدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌و رێكخراوانه‌ی تایبه‌تن به قوربانییه‌كان ناوه‌ڕۆكی ده‌خرێته‌ڕوو.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند، ئه‌و "راپۆرته وه‌ك روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه".
هه‌روه‌ها ئولیڤییه سافینیاك، له كۆمه‌ڵه‌ی "بارلیه ئه‌ی روڤیڤر" رایگه‌یاند، كاریگه‌ری ئه‌و راپۆرته وه‌ك كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه.
هه‌روه‌ها ئه‌سقۆف ئه‌ریك دی مۆلین بۆفۆرت، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی ئهسقۆفهكانی فه‌ره‌نسا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئهبرهشییهكهیدا رایگه‌یاندووه، ده‌ترسم ئه‌و راپۆرته ژماره‌ی زۆرتر و ترسناكتری تێدا بێت.
ئهسقۆفییهكه له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی پیاوانی ئاینیی كاسۆلیكی كردووه، نووسیویه‌تی: راگه‌یاندنی ئه‌و راپۆرته تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌قیقه‌ت و چركه‌ساتێكی سه‌خت و مه‌ترسیداره.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه، جان مارك سوفییه به ئاژانسی فرانس پرێسی وتووه: له نێوان 2900 تا 3200 پیاوی ئاینی كاسۆلیك ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر منداڵان.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی تۆمار كراوه لانی كه‌می مه‌زنده‌كان بووه، پشت به ئامار و پشكنین و به‌ڵگه‌نامه‌ی كڵێسه و دادگا و پۆلیسی دادوه‌ری و میدیا به‌ستراوه، هه‌روه‌ها گه‌واهیدانی قوربانییه‌كان.
له حه‌وت ده‌یه‌ی رابردوودا 115 هه‌زار پیاوی ئاینی كاسۆلیك له كڵێسهكاندا خزمه‌تیان تۆمار كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا به‌راورد به بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی له كڵێسه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه، وه‌ك كۆمه‌ڵه وه‌رزشییه‌كان و قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كانی دیكه كراوه.
لیژنه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو و 45 راسپارده‌ی پێشكه‌ش كردووه.

سوفیه له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا رایگه‌یاندبوو، به‌ڕێوبردنی ئه‌و پرسانه له رابردوودا هه‌ڵه بووه. ئاماژه‌ی دابوو، روودانی ئه‌و جۆره تاوانانه له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌ی بچووككراوه و كۆمه‌ڵه‌ی دیاریكراودا زۆر مه‌ترسیداره.
له ماوه‌ی كاركردنیاندا لیژنه‌كه 17 مانگ كاریان له‌سه‌ر گهواهیدانهكان كردووه و 6500 گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان ئه‌نجامداوه و 250 دانیشتنی درێژ و چاوپێكهوتنیشیان كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌رشیفی كڵێسه و وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ و میدیای ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یان پشكنییوه.

لیژنه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، زۆرینه‌ی ره‌های حاڵه‌ته‌كان، كاتێك ده‌ركه‌وتوون و بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی قوربانییه‌كه په‌نا بۆ دادگا به‌رێت، مردووه، هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی كڵێسهش بۆ رێگرتن له‌و تاوانانه زۆر هێواش و ناڕوون بووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڤاتیكان وردبینی له‌و راپۆرته بكات، پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكانیش له مانگی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئهسقۆفهكان ئه‌و پرسه‌ی باسكردووه.

سه‌رچاوه: فرانس پرێس