له ناوچهی شوان بۆردومانی بارهگایهكی پهكهكه كرا
به گوێرهی زانیارییه سهرهتاییهكان، له ئاكامی ئهو بۆردومانهدا دوو كهس بوونهته قوربانی
K24 – ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا مووشەک بارانی گوندی سەیدانی خوارووی سەر بە قەزای چەمچەماڵیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد کە بارەگای پەکەکەی لێیە و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.
شەریف ڕەحیم گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بە کوردستان 24ی راگەیاند، دوو بریندار هێنراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە یەکێکیان ژنێکی تەمەن 24 ساڵە و ئەوی دیکەشیان پیاوێکی تەمەن 35 ساڵە، ئێستا چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت بەڵام ڕەنگە بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە پیاوەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بکرێت.
ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بەکوردستان 24 راگەیاند، ئەو ناوچەیە سەر بە ناحیەی قەرەھەنجیرە و سەر بە چەمچەماڵ نیە بۆیە ئەوان وەکو قائیمقامیەت ناتوانن لەسەر بۆردومانەکە قسە بکەن دەبێت بەرپرسانی قەرەھەنجیر قسەی تێدا بکەن.