چوار تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كاركه‌وتن
له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهان خزمه‌تگوزارییه‌كانیان وه‌ستان

K24- هه‌ولێر:
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه هه‌رچوار تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، مه‌سێنجه‌ر، واتس‌ئاپ و ئیستاگرام له‌كاركه‌وتوون و له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهان خزمه‌تگوزارییه‌كانیان وه‌ستان.
ئه‌و چوار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن، ئه‌ویش: مارك زۆكه‌ربێرگ، پرۆگرامسازی ئه‌مه‌ریكییه.
تا ئێستا هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ئه‌و چوار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه نه‌زانراون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان په‌كیان كه‌وتووه.
لینكی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام https://t.me/Kurdistan24news
