زانیاری 1.5 ملیار ئه‌كاونتی فه‌یسبووك له‌به‌رده‌ست هاككهراندایه
ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات گه‌وره‌ترین خاڵیكردنه‌وه‌ی داتاكانی فه‌یسبووكه، كه تا ئێستا روویدابێت

K24 – هه‌ولێر:
سایتی "privacy affairs" بڵاویكرده‌وه، زانیاری كه‌سیی زیاتر له ملیارێك و نیو ئه‌كاونتی فه‌یسبووك كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست هاككه‌ران و له روومچاتێكدا خراونه‌ته‌ڕوو بۆ فرۆشتن.
ئه‌و سایته بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات گه‌وره‌ترین خاڵیكردنه‌وه‌ی داتاكانی فه‌یسبووكه، كه تا ئێستا روویدابێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و روومچاتانهدا ناوی كه‌سایه‌تییه‌كان و ئیمه‌یڵ و ژماره‌ی مۆبایل و زانیارییه كه‌سییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: privacy affairs
لینكی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام https://t.me/Kurdistan24news