تره‌مپ بیر له خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه
راوێژكاره‌كان ئامۆژگاری تره‌مپیان كردووه كه له ئێستادا ئه‌و كاره دوا بخات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی گفتوگۆی له‌باره‌ی چۆنییه‌تی خۆكاندید كردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2024 كردووه.
ئه‌و رۆژنامه رایگه‌یاند، راوێژكاره‌كان ئامۆژگاری تره‌مپیان كردووه كه له ئێستادا ئه‌و كاره دوا بخات.
روونیكرده‌وه، داوا له تره‌مپ كراوه له‌وكاره‌دا په‌له نه‌كات، چونكه كاته‌كه‌ی گونجاو نییه.
ئاماژه‌یپێكرد، راوێژكاره‌كانی تره‌مپ نیگه‌رانن له‌وه‌ی دیموكراته‌كان ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كان، به‌كار بێنن.
جه‌ختیكرده‌وه، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، تره‌مپ له لایه‌ن راوێژكارهكانییهوه رازی كرا كه خۆی وه‌ك كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2024 رانه‌گه‌یه‌نێت، چونكه له ئێستادا كاتی نییه.