دوو حەشارگەی داعش لە کەرکووک تەقێندرانەوە
تەرمی سێ چەکداریش دۆزرانەوە
K24 - هەولێر
دوو حەشارگەی داعش لە کەرکووک تەقێندرانەوە و تەرمی سێ چەکداریش دۆزرانەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، دوو حەشارگەی داعشییان لە زنجیرە چیای حەمرین، لە باشووری پارێزگای کەرکووک تەقاندەوە، هاوکات سێ تەرمی چەکدارانی رێکخراوەکە دۆزرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە، لە هەردوو ناوچەی ئەعزەمییە و کەرادە لە بەغدا، دوو چەکداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکان دژی چەکدارانی داعش بەردەوامن، بەڵام داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، رۆژانە گرتن و کوشت و تەقینەوە دەکات.