لە منبج چارەنووسی 40 ھەزار كەس لە مەترسیدایە
هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ رزگارکردنی لە شارەکە نزیكبوونەتەوە
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی سەركردایەتی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریکا رایگەیاند، چارەنووسی 40 هەزار کەسی سڤیل لە شارۆچکەی منبج لە باکووری سووریا لە مەترسیدایە.
کولونێل پاتریك رایەدر گوتەبێژی سەرکردایەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد: " 30 هەزار تا 40 هەزار کەسی سڤیل لە ناو شاروچکەی منبجدا ماون کە ئێستا لە ژێر دەستەڵاتی داعش دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ رزگارکردنی لە شارەکە نزیكبوونەتەوە".
پاتریك رایەدر گوتیشی: "بە رزگارکردنی منبج ئەو هاووڵاتییانە لە دەست داعش رزگاریان دەبێ و ئاشکرا دەکات 3 هەزار چەکداری عەرەبی کە دەکاتە 85% هێزی سووریای دیموكرات بەشدارن لەو ئۆپەراسیۆنی منبج و خەڵکی ئەو ناوچەش بەشداری لە پاراستن و کونترۆڵکردنەوەی ناوچەكەیان دەكەن".