شێخ نەهرۆ داوا لە لایەنەکان دەکات مافی کورد بپارێزن
"ئێمە پاڵپشتی هەر کاندیدێک دەکەین کە دەتوانێت خزمەت بکات"

K24 - سلێمانی
شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری رایدگەیەنێت، میللەت بەلای ئەوانەوە گرنگە و داوا لە لایەنەکان دەکات، مافی كورد بپارێزن.
شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی، بە کوردستان24ی گوت: "پێویستە هەموو لایەنەکان هەوڵی ئەوە بدەن کە مافی کورد بپارێزن. لە رابردوودا هەندێک شت لەدەستدراوە، ئومێد دەکەین بە یەکڕیزی بتوانن بەدەستی بێننەوە و ببێتە مایەی شادومانی میللەتەکەمان. خزمەتکردنی میللەتەکەمان گرنگە و تاجی سەری هەموومانە".
گوتیشی: "وەکو تەریقەت هەمووکات پاڵپشتی میللەتی کوردین، راستە تەریقەت لە کوردستان هەڵقوڵاوە، بەڵام هی هەموو نەتەوەکانە، لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان هەوڵدەدەین مافی هەموو ئایینەکان لە کوردستان پارێزراوبێت".
رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، راشیگەیاند: "ئێمە پاڵپشتی هەر کاندیدێک دەکەین کە دەتوانێت خزمەت بکات".