باڵوێزی سعوودیە لە عێراق: ئێران دەخوازێ عێراقییەکان بە ئاگری تایفی بسوتێنێ

"ئێران هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە عەرەب و عێراق دەدات"

K24 - ھەولێر

باڵوێزی سعوودیە لە عێراق هێرشی توند دەکاتە سەر ئێران و دەڵێ، چەندین ئێرانی بۆ کوشتنی سوننە لە دەوروبەری فەللوجەن، ئێران هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە عەرەب و عێراق دەدات.

سامر سەبهان،  باڵوێزی سعوودیە لە عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت گوتی: "ئێران هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە عەرەب و عێراق دەدات و لە دوای ساڵی 2003 وە ئێران زۆر دەست  لە کاروباری عێراق وەردەدات و دەبێت ئێمە کینەی تاران لە بەرامبەر شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لە بیرنەکەین".

سبهان راشیگەیاند: "بوونی کەسایەتی تیرۆریستی ئێرانی لە نزیك فەللوجە نیشانەی ئەوەیە، کە ئێران دەخوازێ عێراقییەکان بە ئاگری تایفی بسوتێنێ و  دیموگرافیای ناوچەکە بگوڕێت".