پنتاگۆن: دژی ئێران ده‌وه‌ستینه‌وه‌

"وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك بژارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌می جۆ بایدن"

سوپای ئه‌مه‌ریكا / ئه‌رشیف
سوپای ئه‌مه‌ریكا / ئه‌رشیف

K24 - هه‌ولێر:

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختیكرده‌وه‌، واشنتن پابه‌نده‌ به‌ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی، ده‌یه‌وێت تاران بۆ چوارچێوه‌ی گفتوگۆكان بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

پنتاگۆن رایگه‌یاند،  ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ته‌واوی لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ تاران.

راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆمه‌ڵێك بژارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌می جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌ گه‌ڵ ئێراندا.

مارا كارلین
مارا كارلین / یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا

روونیكرده‌وه‌، له‌ سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ له‌ گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌ ناوچه‌ییه‌كانمان هه‌ماهه‌نگ بین، ئێمه‌ هه‌ست به‌ مه‌ترسییه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ ئێران له‌ رێگه‌ی چالاكییه‌ ناووكییه‌كانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی تێكبدات، واشنتن ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی رووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ دژی مووشه‌كه‌كان و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران ده‌وه‌ستینه‌وه‌، ده‌شتوانین به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه‌.

پێشتر حسێن ئه‌میر عه‌بد له‌هییان رایگه‌یاندبوو، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌ی ناووكی له‌ ڤییه‌ننا به‌رده‌وامیان هه‌بێت.