هیومان رایتس وۆچ: فه‌ره‌نسا ته‌نگی به په‌نابه‌ران هه‌ڵچنیوه
پۆلیسی فه‌ره‌نسا 5000 خێوه‌ت و سه‌دان به‌تانی و پێخه‌فی خه‌وتنی په‌نابه‌ره‌كانی زه‌وت كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا سیاسه‌تێكی توندی به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه گرتووه‌ته به‌ر كه له به‌ریتانیاوه روویان له فه‌ره‌نسا كردووه و په‌نابه‌رانی "زه‌لیل" كردووه.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاند، له 2020دا زیاتر له 950 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌تكراوه‌ته‌وه و له ناوچه‌ی "كالێ" ده‌ركراون و 90 كه‌سیش له گراند سانت ده‌ركراون.
هه‌روه‌ها هاتووه: پۆلیسی فه‌ره‌نسا 5000 خێوه‌ت و سه‌دان به‌تانی و پێخه‌فی خه‌وتنی په‌نابه‌ره‌كانی زه‌وت كردووه.
هیومان رایتس وۆچ ده‌ڵێت: ئه‌و ره‌فتارانه‌ی پۆلیسی فه‌ره‌نسا رێكاری زۆر دڵڕه‌قانه‌ن، كه به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران ده‌كرێن.
بندیكت جانرۆد، به‌ڕێوبه‌ری لقی رێكخراوه‌كه له فه‌ره‌نسا له‌و باره‌یه‌وه گوتی: په‌نابه‌ره‌كان رۆژانه ره‌فتاری دڵڕه‌قانه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و زه‌لیل ده‌كرێن و ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنراوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس