ئه‌مه‌ریكا ئاماری كڵاوه ناووكییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
ئێستاش چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2000 كڵاوه‌ی ناووكی ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نوێترین زانیاری له باره‌ی توانای ناووكی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌ته‌كه، تا (30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی 3750 كڵاوه‌ی ناووكییه و ئه‌مه‌ش به رێژه‌ی %88 دابه‌زیوه له‌و ئهمبارهی له كۆتایی 1967 هه‌یبووه، كه 31255 كڵاوه‌ی ناووكی هه‌بووه. هه‌روه‌ها به رێژه‌ی %83 به‌راورد به ساڵی 1989 دابه‌زیوه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، له نێوان ساڵانی دارایی 1994 تا 2020 ئه‌مه‌ریكا 11683 كڵاوه‌ی ناووكی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له (30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2017)ه‌وه ئه‌مه‌ریكا 711 كڵاوه‌ی ناووكی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئێستاش چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2000 كڵاوه‌ی ناووكی ده‌كرێت و به‌و شێوه‌یه ئه‌مه‌ریكا به‌راورد به (30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 1991)، به رێژه‌ی %90 توانای ناووكی كه‌م كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا