یه‌حیا ره‌سوڵ: هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كشانه‌وه به‌رده‌وامن
"كشانه‌وه‌كه به پێی ئه‌و پلانه‌وه ده‌بێت كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ سوپای هاوپه‌یمانان دانراوه"
K24 - هەولێر:
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، جه‌ختیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه دانراوه، به‌رده‌وامه.
یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌رده‌وامه، كه به پێی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانی به‌غدا و واشنتن، ده‌بێت تا (31-12-2021) دوا سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا عێراق جێبهێڵن.
جه‌ختیكرده‌وه، كشانه‌وه‌كه به پێی ئه‌و پلانه‌وه ده‌بێت كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی سوپای هاوپه‌یمانان دانراوه، كه جه‌خت له مانه‌وه‌ی گه‌وره راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان ده‌كاته‌وه، كه بۆ راوێژی هه‌واڵگری و مه‌شق و پڕ چه‌ككردن و ئاماده‌كردنی سوپای عێراق، ده‌مێننه‌وه.
گوتیشی: بوونی ئه‌و راوێژكارانه له چوارچێوه‌ی سه‌ربازگه و بنكه‌كانی سوپای عێراق ده‌بن، پارێزگاری و پاسه‌وانیكردنی ئه‌وانیش له ئه‌ستۆی سوپای عێراقه‌وه ده‌بێت.
روونیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به كردار ده‌ستیپێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی چواره‌می گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌ر ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌یان و بڵاوبوونه‌وه‌یان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له باره‌ی راده‌ستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و زرێپۆشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوپای عێراق، هه‌یه، جیا له‌وه‌ش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییش راده‌ستی سوپای عێراق ده‌كرێنه‌وه، له پێناو به ئامانجگرتنی پێگه و بنه‌كه‌كانی داعش.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به پێی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سوپای عێراق راوه‌دووی چه‌كدارانی داعش ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ناحییه‌ی تاڕمییهی ده‌وروبه‌ری به‌غدا.