حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژێكی دیكه‌ی كرده پشوو
پشووه‌كه ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمییه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 10/10/2021 بەڕێوەبچێت، لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021