له‌به‌یانییه‌وه‌ كاره‌بای نیشتیمانی به‌رده‌وام ده‌بێت

"كاركردن لە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك لەو ماوەیەدا رادەگیرێت"

وێستگه‌یه‌كی كاره‌با
وێستگه‌یه‌كی كاره‌با

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌ینراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە(8/10) تا (12/10)،  كارەبای نیشتمانی  بەردەوام دابین دەكرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاونیشتمانیان و بنكەكانی دەنگدان و ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن، وه‌زاره‌تی كاره‌با تەواویی  تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام لە سبەی هەینی رێكەوتی  10/8 تاكو 10/12.

روونیكرده‌وه‌، هاوكات لەپێناو نەبچرانی كارەبا و سەلامەتی  كارمەندانی كارەبا، كاركردن لە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك لەو ماوەیەدا رادەگیرێت.

Fly Erbil Advertisment