جەعفەر ئێمینكی: لە سنووری شنگال ئازادی دەنگدان نییە

"ھەموو لایەنەكان بێدەنگن لە رێگرییەكانی پەكەكە له‌ شنگال"

جەعفەر ئێمێنكی /  ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
جەعفەر ئێمێنكی / ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 - هەولێر:

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌یپێكرد، له‌ شنگال رێگری له‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت و ئازادی راده‌ربڕینیش بوونی نییه‌.

جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، چەكدارانی پەكەكە رێگری لە شاند و تیمەكانی بانگەشەی پارتی دەكەن بۆ ئەوەی بچنە شنگال بانگەشە بكەن.

راشیگه‌یاند، لە سنووری شنگال ئازادی دەنگدان نییە و چەكدارانی پەكەكە تەنیا رێگری لە تیمەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن و ھەموو لایەنەكانیش بێدەنگ لە رێگرییەكانی پەكەكە و ھیچ لایەنێك سەركۆنەی ئەم رێگرییەی نەكردووە.

Fly Erbil Advertisment