توركیا 14 چه‌كداری داعش ده‌كوژێ
فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری تێدا كردووه
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی كوژرانی 14 چه‌كداری داعشی له سوریا ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی تۆپبارانی هێزه‌كانی توركیا و بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراوون.
كوژرانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به هۆی بۆردوومانی 11 بنكه‌ی داعشه‌وه بووه له‌ناو خاكی سوریا دا و له‌و بۆردوومانانه‌دا تۆپ و ڕۆكێت و بۆمب به‌كارهاتووه.
ئه‌م ڕووداوه له كاتێكدایه به‌رده‌وام توركیا به ڕێگه‌خۆشكه‌ر بۆ گه‌یشتنی توندڕه‌وه بیانییه‌كان داده‌نرا له په‌ڕینه‌وه به‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ سوریا.