توركیا 14 چه‌كداری داعش ده‌كوژێ

فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری تێدا كردووه‌

K24 – هه‌ولێر

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی كوژرانی 14 چه‌كداری داعشی له‌ سوریا ڕاگه‌یاند كه‌ به‌هۆی تۆپبارانی هێزه‌كانی توركیا و بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كوژراوون.

كوژرانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به‌ هۆی بۆردوومانی 11 بنكه‌ی داعشه‌وه‌ بووه‌ له‌ناو خاكی سوریا  دا و له‌و بۆردوومانانه‌دا تۆپ و ڕۆكێت و بۆمب به‌كارهاتووه‌.

ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌رده‌وام توركیا به‌ ڕێگه‌خۆشكه‌ر بۆ گه‌یشتنی توندڕه‌وه‌ بیانییه‌كان داده‌نرا له‌ په‌ڕینه‌وه‌ به‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ سوریا.