چاودێران: هێشتا زووه بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر ده‌نگدانی تایبه‌ت بڵاو بكه‌ینه‌وه
"سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كان به گه‌رم و گوڕییه‌وه روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كردووه"
K24 – هه‌ولێر:
تیمی پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیانكرده‌وه، كاره‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان به سهركوتوویی به‌ڕێوه ده‌چن.
به‌شار ئه‌لسه‌عدی، پسپۆڕی بواری هه‌ڵبژاردن له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌یانی له كاتژمێره سه‌ره‌تاییه‌كاندا سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانمان كرد، بینرا كه پڕۆسه‌كه به دروستی به‌ڕێوه ده‌چێت.
راشیگه‌یاند، سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كان به گه‌رم و گوڕییه‌وه روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كردووه، پابه‌ندیشن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، جیا له‌وه‌ش له رووی به‌رگری شارستانییه‌وه بنكه‌كان كۆنتڕۆڵ كراون.
سه‌رۆكی نێرده‌ی چاودێرانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق رایگه‌یاند، دیمه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێستا ئارامن، هێشتا زووه بۆچوونی خۆمان له‌باره‌یه‌وه بڵاو بكه‌ینه‌وه.
ڤایۆڵا ڤۆن كرامۆن، سه‌رۆكی نێرده‌ی چاودێرانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق راشیگه‌یاند، (90) چاودێری یه‌كێتی ئه‌وروپا له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به‌شدارن، تا ئێستا كه‌شی ده‌نگدان ئاسایی و ئارامه.
روونیكرده‌وه، هێشتا زووه بۆچوونی خۆمان له باره‌ی ده‌نگدان بڵاو بكه‌ینه‌وه، چونكه تازه ده‌ستمان پێكرد، ئێمه (7) هه‌فته‌یه له عێراقین، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7:00) سه‌ر له به‌یانی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت به ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان، سوپا، په‌نابه‌ره‌كان و به‌ندییه‌كان، كرایه‌وه، بۆ ده‌نگدان و دیاریكردنی كاندیده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ناو (3249 كاندید و 21 هاوپه‌یمانی و 109 پارتی سیاسی).