یونامی: پێویستە عێراقییەکان بە متمانەوە دەنگ بدەن
"داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕێز لە ئازادی عیراقییەکان بگرن"
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له عێراق ئاماژه‌یپێكرد، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ده‌ستیپێكرد و داوا ده‌كرێت رێز له ئازادییه‌كان بگیرێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تیان له تویته‌ر، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، پێویستە عێراقییەکان بە متمانەوە و بە دڵی خۆیان دەنگ بدەن.
راشیگه‌یاند، لە کەش و هەوایەکی خاڵی له پاڵەپەستۆ و تۆقاندن و هەڕەشە، دووبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕێز لە ئازادی عیراقییەکان بگرن.
روونیكرده‌وه، پێویسته عێراقییه‌كان به ئازادی نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.