كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: پلانمان بۆ پێشهاته‌كان هه‌یه
"ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ بڵاو ناكرێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت، ئه‌مڕۆ بڵاو ناكرێته‌وه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیش به شێوه‌یه‌كی دروست به‌ڕێوه ده‌چێت.
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت پێشوازییه‌كی باش له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌یه، ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ بڵاو ناكرێته‌وه.
روونیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق ته‌واوی پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خستووه‌ته به‌ر ده‌ست، پلانی گونجاویشمان هه‌یه بۆ هه‌ر پێشهاتێك.
ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ر له (48) كاتژمێر له ده‌نگدانی گشتی ده‌ستیپێكرد، كه هه‌ر یه‌ك له پێكهاته‌كانی (وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌رگری، دژه تیرۆری عێراقی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌نابه‌ران و به‌ندییه‌كان)، له ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌شدار ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ته‌واوی رێكاره‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتاییان هاتووه و ملیۆنێك و 75 هه‌زار و 727 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌نگده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن گوتیشی: 120 هه‌زار ئاواره و 776 زیندانیش كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له زیندانه‌كاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان له 595 بنكه كه به‌سه‌ر 2 هه‌زار و 584 وێستگه‌دا دابه‌شكراون، ده‌نگ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئاواره‌كانیش له 86 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش، هێزه‌كانی ناوخۆ لە 122 بنکەی ده‌نگ ده‌ده‌ن، كه 52 بنكه‌یان له هەولێر، 41 بنكه‌یان لە سلێمانی و 29 بنكه‌یان لە دهۆکن.
له سنووری ناوچە جێناكۆكهكانیش لە 130 بنکەی دەنگدان پرۆسه‌كه بەڕێوەدەچێت، به‌م جۆره: له نه‌ینه‌وا 38 بنكه، له دیاله 37 بنكه و له سه‌لاحه‌ددین 30 بنكه و له كه‌ركووك 25 بنكه.
سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانیش، له هه‌ولێر له 20 بنكه و له سلێمانی 9 بنكه و له دهۆك 31 بنكه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه و كۆی گشتیی ئاواره‌كان له 60 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له ناوچه جێناكۆكهكانیش ئاواره‌كان 7 بنكه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه، 4 له كه‌ركووك، 2 له دیاله و بنكه‌یه‌كیش له نه‌ینه‌وا.