رێژەی بەشداری دەنگدەرانی چەند پارێزگایەک ئاشکرا دەکرێت
لە دهۆک رێژەی بەشداربووان زیاترە
K24 – هەولێر
رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی تایبەت، لە چەند پارێزگایەک دەخرێتەڕوو، بەپێی ئامارەکان تائێستا لە پارێزگای دهۆک رێژەی بەشداربووان لە پارێزگاکانی دیکە زیاترە، لەسەر ئاستی ئیدارە سەربەخۆکانیش رێژەی بەشداری دەنگدەران تا نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان زیاتربووە.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست پەیامنێرانی کوردستان24 کەوتوون، تائێستا رێژەی بەشداربوون لە پارێزگای هەولێر 34٪ و لە دهۆک 41٪ و بنکە دەنگدانی ئاوارەکانی دهۆک 24٪، هەروەها لە پارێزگای کەرکووک 38٪ و لە نەینەوا 38٪ـە.
سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ رێژەی بەشداربووان لە سلێمانی 37٪ بووە.
هاوکات پەیامنێرمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رایگەیاند، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە گەرمیان 50٪ـە.
هەروەها رێژەی بەشداری دەنگدەران لە 9 بنکەی سنووری ئیدارەی راپەڕین 50٪ بووە.
بەشداربوون لە بنکەکانی دەڤەری راپەڕین بەمشێوەیە:
رانیە:
ئامادەیی بیتوێن: 1164 کەس لەکۆی 2494 دەنگدەر
5ی ئازار: 1061 کەس لەکۆی 2085 دەنگدەر
رەوەندی بنەڕەتی: 960 کەس لەکۆی 2601 دەنگدەر
ئاوارەكان: 58 کەس لەکۆی 480 دەنگدەر
چوارقوڕنە:
ئامادەیی بیتوێن لە چوارقوڕنە: 1196 کەس لە کۆی 2489 دەنگدەر
شەهید م. محەمەد لە چوار قوڕنە: 943 کەس لەکۆی 2490 دەنگدەر
حاجیاوا:
کۆژیر لە حاجیاوا: 1000 کەس لە کۆی 1800 دەنگدەر
قەڵادزێ:
ساوێنی بنەڕەتی لە قەڵادزێ: 640 کەس لە کۆی 1124 دەنگدەر
سەنگەسەر: 961 لە کۆی 1860 دەنگدەر