سەدر: سوپاس کازمی برا
"پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە باشترین شێوە بەڕێوەچوو"
K24 - هەولێر
رێبەری رەوتی سەدر دەستخۆشی سەرکەوتنی دەنگدانی تایبەت لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات و نووسیویەتی "سوپاس کازمی برا".
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەستخۆشی سەرکەوتنی دەنگدانی تایبەت لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد و نوسیوویەتی "سەرەتا و کۆتایی سوپاس بۆ خوا، دواتر سوپاس بۆ مەرجەعیەت، بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، سوپاس بۆ کازمی برا، بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە باشترین شێوە بەڕێوەچوو".
دوێنێ 8/10/2021، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو، کە ملیۆنێك و 75 ههزار و 727 کەس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە مافی دەنگدانیان هەبوو.