چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه دۆزرایه‌وه
زانایان یه‌كه‌م جاره ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه
K24 – هه‌ولێر
پێكوته ( لوقاح )ێك دۆزراوه‌ته‌وه دژی هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌كاردێت و چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌وڵی پسۆڕانیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه توانیویانه بره‌و به لوقاحێك بده‌ن كه له‌توانایدا ده‌بێت چاره‌سه‌ری هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه بكات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه ڕایگه‌یاندووه " یه‌كه‌مجاره لوقاحێك " ده‌دۆزینه‌وه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ( گه‌ردیله‌ی نانونی ) بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م شێرپه‌نجه و وه‌رهه‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌كاردێت.
له‌باره‌ی ئه‌و پێكوته‌یه وه زانایان و پسپۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نن " پێكوته‌كه بۆ خۆپارێزی به‌كارنایه‌ت به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ره دوای توشبوون به‌و نه‌خۆشیانه.
به قسه‌ی زانایان لوقاحهكه چه‌ند قۆناغێكی له تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه و له‌سه‌ر مشك و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ش تاقیكراوه‌ته‌وه كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێستیان هه‌بووه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی كۆتایی ساڵێكی دیكه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تاقی ده‌كرێته‌وه كه دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه هاتوون.
یه‌كێك له‌وانه‌شی پشكداره له بره‌ودان به‌و لوقاحه ڕایگه‌یاندووه" دوای پێنج ساڵی دیكه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی پێده‌درێت.