وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
1856 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (524) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (18) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (5) هه‌زار و (523) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (1856) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.