پنتاگۆن: پێویست به‌وه ناكات ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له هه‌ندێ ناوچه‌دا هه‌بێت
"ده‌توانین هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی له گه‌ڵ عێراق دروست بكه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
دوای كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان، عێراق و سووریا چاوه‌ڕێی كشانه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌و ئاڕاسته‌ی واشنتن بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه له بواره‌كانی هه‌واڵگری و سیاسییه‌وه چاودێری ئه‌و ناوچانه بكات، چیدكه په‌نا بۆ دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاتان نه‌بات.
مارا كارلن، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری ستراتیژی رایگه‌یاند، له مه‌ودوا پێویست به‌وه ناكات ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له هه‌ندێ ناوچه‌دا هه‌بێت، بۆیه ده‌بێت له داهاتوو پشت به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانستی ببه‌ستین، ئه‌مه‌ش به هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمان، بۆ دۆزینه‌وه و بۆردوومانی پێگه‌ی تیرۆریستان.
راشیگه‌یاند، ئه‌م ئه‌زموونه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌ر ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گرنگییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت، كاتێك هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی واشنتن ئه‌و هه‌واڵه‌یان به ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا كه داعش به‌ته‌مای ته‌قینه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌مه سوودی هه‌بوو.
روونیكرده‌وه، ده‌توانین ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه له گه‌ڵ عێراق دروست بكه‌ین، كه داعش له رێگه‌ی زانیاری هه‌واڵگرییه‌وه بۆردوومان بكه‌ین و نه‌یه‌ڵین چالاكی و هێرش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك بایدن له مانگی ته‌مووزی رابردوو ئه‌مه‌ی باسكرد.
ئاماژه‌یپێكرد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی سوپا كوردییه‌كان ده‌كات، بۆیه له كاتی ئیداره‌ی بایدن هه‌ست ناكه‌م كشانه‌وه رووبدات، چونكه ئه‌مه وه‌ك سیاسه‌تێكی بانگه‌شه بۆكراو زیاتر باس ده‌كرێت.
سه‌رچاوه:ئه‌لعه‌ره‌بیه