یه‌كه‌مین سه‌رۆكی دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆچی دوایی كرد
"ئه‌و سه‌رۆكه دژی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران - عێراق وه‌ستایه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در، له په‌نابه‌ری و له فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌نی سه‌در، كه‌متر له ساڵ و نیوێك سه‌رۆكی ئێران بوو، له لایه‌ن تارانه‌وه به هه‌وڵدان بۆ دژایه‌تیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار ده‌كرا.
ئاژانسی ره‌سمی ئێران، ناسراو به "ئیرنا" بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌یناڵاند، ئه‌مڕۆ به‌نی سه‌در كۆچی دواییكرد.
له ده‌ستپێكی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، به‌نی سه‌در له بازنه‌ی نزیكی رووحوڵڵا مووسه‌وی خومه‌نیی، دامه‌زرێنه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران نزیك بوو، له كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 1980 به سه‌رۆكی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژێردرا.
دوای 17 مانگ له سه‌رۆكایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌ی، به‌ره‌و فه‌ره‌نسا رۆیشت و داوای مافی په‌نابه‌رێتی كرد.
له فه‌ره‌نسا، به‌نی سه‌در، پارێزگاری ئه‌منی لێده‌كرا و به شێوه‌ی ده‌وری چاره‌سه‌ری پێویستی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك له پاریس وه‌رده‌گرت.
ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در له 22ی ئازار/ مارسی 1933 له نزیك هه‌مه‌دان له خۆرئاوای ئێران و له خێزانێكی ئایینی له‌دایكبووه.
به‌ر له‌وه‌ی ببێته 17 ساڵ په‌یوه‌ندی به "به‌ره‌ی نیشتمانی" به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق، سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆچكردووی ئێران و نه‌یاری محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هڵه‌وی كردووه، كه تێده‌كۆشا بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئێران و خۆماڵیكردنی كه‌رتی نه‌وت.
ئه‌بولحه‌سه‌ن، زانسته ئاینییه‌كان و ئابووری و كۆمه‌ڵناسی خوێندبوو، كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی لیبراڵی و خاوه‌ن مه‌یلی خۆرئاوایی بوو.
یه‌كێك بووه له نه‌یارانی شای ئێران و له 1963 رایكردووه بۆ فه‌ره‌نسا و له لایه‌ن ساواكی ئێرانه‌وه داواكراو بووه.
له پاریس له 1970 یه‌كێتییه‌كی دژ به ده‌سه‌ڵاتی شا پێكهێنا و بووه لایه‌نگری رووحوڵڵا موسه‌وی ناسراو به خومه‌ینی، كه دواتر له 1979 كۆماری ئیسلامی ئێرانی دامه‌زراند.
كاتێك له تیشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1978 خومه‌ینی گه‌یشته فه‌ره‌نسا، ئه‌بولحه‌سه‌ن، ناوبراوی به "باوكی خۆشه‌ویستی" خۆی ناوده‌برد.
له‌گه‌ڵ خومه‌ینیدا له 1979 پێش ئه‌وه‌ی شا تاران به‌جێبهێڵێت گه‌ڕایه‌وه ئێران.
پۆستی وه‌زیری ئابووری و ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، دواتر له 26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 1980 به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردرا.
له 7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1980 خومه‌ینی ئه‌وی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ده‌ستنیشان كرد.