به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رۆژێكی دیكه‌ی كرده‌ پشوو

"بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، بڕیارماندا رۆژى دووشەمە ڕێکەوتى (11/10/2021) بکرێتە پشووى فەرمى"
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یپێكرد، پێویسته‌ مامۆستایانى زانکۆ پابەندی یاساکانی کۆمیسیۆن بن و ڕێگربن لە هەر پێشێلکارییەک.

وه‌زاره‌تی یری خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، بەئامانجى سود وەرگرتن لە توانا زانستى و مرۆییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە سەر داواى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لە ڕۆژى دەنگدانى گشتى، مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و کارمەندانیى تەکنکیى بۆ هاوکارى بنکەکانى دەنگدان دەستبەکار دەبن.

راشیگه‌یاند، دانانى مامۆستایانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەک سەرپەرشتیارى ناوەندەکانى دەنگدان و کارمەندى تەکنیکى بۆ هاوکارى بنکەکانى دەنگدان لەکاتى بونى هەر کێشەیەک لە بنکەکان و ناوەندەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) ئەنجام دەدرێت، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى دەرکرد.

روونیكرده‌وه‌، بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بریتین له‌:

یه‌كه‌م: پێویستە سەرجەم ئەو مامۆستاو کارمەندانەى سەر بە وەزارەتەکەمان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق راسپێردراون بۆ سەرپەرشتی کردنی ناوەندەکانی دەنگدان، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و یاسایی پابەندی سەرجەم یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن و ڕێگربن لەهەر هەوڵێکی ساختەکاری و پێشێلکارییەک کە پرۆسەکە لەکەدار بکات، ئەویش بە ئامانجى سەرخستنى پرۆسەکە و ڕێزگرتن لە ئیرادەى دەنگدەران و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

دووه‌م: ئامادەبونى سەرجەم ئەو مامۆستا و کارمەندانەى کە وەک تەکنیککار و کارمەندى چاککردنەوە لە بنکە و ناوەندەکانى دەنگدان، کە لە لایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە کات و شوێنیان بۆ دیاریکراوە.

سێیه‌م: بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، بڕیارماندا رۆژى دووشەمە ڕێکەوتى (11/10/2021) بکرێتە پشووى فەرمى لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم ناوندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.