پارێزگاری هه‌ولێر: سبه‌ی بازاڕ و مۆڵه‌كان داده‌خرێن و هاتوچۆ ئاساییه
"پێویسته هاووڵاتیان لە کاتی دەنگدان دان بەخۆیاندا بگرن"
K24- هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یپێكرد، هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان لە دەنگدانی گشتی ئاساییە و هاووڵاتیان دەتوانن ئازادانە هاتووچۆ بکەن و دەنگ بدەن.
پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر کۆمسیۆن پێی راگەیاندوون هەر دەنگدەرێک لە ماوەی یەک خولەک و نیو دەتوانێت دەنگ بدات، بەڵام لە دەنگدانی تایبەت دەرکەوتووە کە هەر دەنگدەرێک شەش خولەکی پێویست بووە بۆ ئەوەی دەنگ بدات.
روونیكرده‌وه، پێویسته هاووڵاتیان لە کاتی دەنگدان دان بەخۆیاندا بگرن، له‌و رۆژه‌دا ته‌واوی ماركێت و بازاڕ و مۆڵه‌كان داده‌خرێن، هاتوچۆ ئاساییه.
ئاماژه‌یپێكرد، میدیاكاران ده‌توانن به پێی ئه‌و باجه‌ی كه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆیان دروستكراوه، سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.
جه‌ختیكرده‌وه، له هه‌ولێر (498) بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه و ملیۆنێك و (159) هه‌زار و (750) كه‌س، له‌هه‌ولێر به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌كه‌ن، بۆ دیاریكردنی كاندیدی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.